بە مووشەکی کاتیۆشا هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی
ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی شاری بەغداد.
ئەمشەو دووشەممە ٢٢ی شوبات، میدیا عێراقییەکان
رایانگەیاندووە:" سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ بە موشەکی کاتیۆشا هێرش کراوەتە سەر
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی شاری بەغداد".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" لە دوای
بەرزبوونەوەی دوکەڵ لەناو باڵیۆزخانەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناو باڵیۆزخانەکە
لێدراوە و تائێستا سەرچاوەی موشەکەکان ئاشکرا نەکراوە".