یەکەم رۆبۆت کە مەزاجی بێت و چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەبێت

تەکنەلۆژیا 22/02/2021

Alternate Text

بەهەماهەنگی لەنێوان دوو کۆمپانیادا، رۆبۆتێک دروستکراوە کە مەزاجی هەیە و دەتوانێت روخساری کەسەکان بناسێتەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیا، رۆبۆتەکە ناوی Nicobo-یە و لەلایەن کۆمپانیای پاناسۆنیک و شارەزایانی بواری رۆبۆتی ژاپۆنی دروستکراوە.

ئەم رۆبۆتە تەنها ئەوە نییە کە مەزاجی بێت، بەڵکو بە دەنگ و روخساردا کەسەکان دەناسێتەوە و بەوپێیە وەڵام دەداتەوە، هەروەها هەستەوەری هەیە و لە کاتی لە ئامێزگرتندا هەستی پێدەکات و ئارام دەبێتەوە.

ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە دەکرێ لە هەندێ رۆژدا رۆبۆتەکە وەڵامی خاوەنەکەی نەداتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی مەزاجی قسەکردنی نییە و نایەوێت قسە بکات، یاخوود دەکرێت لە هەندێ رۆژانی دیکەدا بەبێ پرسیارکردن بکەوێتە قسەکردن، ئەویش تەنها بەهۆی ئەوەی خواستی قسەکردنی هەیە و لە مەزاجێکی باشدایە.

چاوەڕوان دەکرێت لە یەکەم گوژمدا کۆمپانیاکە بڕی ٣٢٠ رۆبۆت بەرهەمبهێنێت کە ئەویش پێشبینیدەکرێت لە داواکردنی پێشوەختەدا بفرۆشرێنەوە، کە نرخی هەر یەکێکیان ٢٦٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا