لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، زە رۆک-ی زۆرانباز و ئەکتەری سینەمایی رایگەیاند، دوور نییە لە داهاتوودا خۆم بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید نەکەم.
لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسیUSA TODAY ، دوەین جۆنسۆنی ناسراو بە زە رۆک-ی پاڵەوانی وەرزشی زۆرانبازی و ئەکتەری دیاری سینەمایی هۆڵیوود رایگەیاند" ئەگەر خەڵکی و هەوادارەکانم بیانهەوێت، ئەوا لە داهاتوودا خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید دەکەم".
ئەم وەڵامەی ئەکتەرەکە لەدوای پرسیاری پێشکەشکاری بەرنامەکە بووە، کە ئەویش وتی چاوەڕێم بزانم خەڵکی چیان دەوێت تا ئەوە بکەم.
ئەم وتەیەی زە رۆک خواستێکی خۆی ئاشکرادەکات کە خولیایەکی هەیە بۆ وەرگرتنی بەرزترین پۆستی حکومەتی ئەمریکا.