بایدن دڵنەوایی گەلەکەی دەداتەوە

جیهان 23/02/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی گیان لەدەستدانی نیو ملیۆن کەس بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا راگەیاندرا، لە وتارێکدا سەرۆکی وڵاتەکە دڵنەوایی گەلەکەی دایەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو بە کاتی هەرێمی کوردستان، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکدا رایگەیاند:'ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە ژمارەی کوژروانی جیهان و جەنگی ڤێتنام زیاتر".

وتیشی" ئەوانەی بوونەتە قوربانی تەنها ژمارە نین، بەڵکو زۆر بە باشی لەو ئازارە تێدەگەم کە لەدەستدانی ئازیزانمان دروستی دەکات".

جەختیشیکردەوە لەسەر ئەوەی تەنها رێگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە یەکگرتووییە و دەبێت هەموو لایەک ئاگاداربن و مامەڵەی رۆژانەدا و پابەندی یاساکانی خۆپارێزی ببن".

ئەمە لە کاتێکدای دوێنێ، رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە جیهاندا بەرزبووەوە بۆ ٥٠٠ هەزار کەس، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لەسەر ئاستی جیهان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا