دوو تۆمه‌تبار بە حەوت ملیۆن دیناری ساخته‌وه ده‌ستگیركران
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی دوو تۆمه‌تباری به‌ناسنامه ئێرانی‌یان ده‌ستگیركرد كه‌بڕێك پاره‌ی ساخته‌یان پێبووه و ویستوویانه له‌ناو بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساغیبكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوبات پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:"دوای ئه‌وه‌ی زانیاریان پێگه‌یشت له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه پاره‌ی ساخته‌یان پێیه و ده‌یانه‌وێت له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی ساغییبكهنهوه ، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و توانیان له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا دوو تۆمه‌تباری به‌ناسنامه ئێرانی ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاشکراشیکردووە؛"تۆمەتبارەکان زیاتر له حه‌وت ملیۆن دیناری په‌نجا هه‌زاری ساخته‌یان پێبووه له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بانكی 10 ملیۆن تمه‌نی".
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە:"له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ( س، س) له‌دایكبووی ١٩٩٤ و ( ب، م) له‌دایكبووی ١٩٩٠ به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".