تەرمی کەسێک لە نزیک نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دۆزرایەوە و پێشبینی دەکرێت لە سەرمادا رەقبووبێتەوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا بە BMC راگەیاند:" ئەم بەیانییە تەرمی پیاوێک لە نزیک نەخۆشخانەی شار دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".
ئاشکراشیکرد:" تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی نازاندرێت، هیچ ناسنامەیەکیشی پێنەبووە، باس لەوەدەکرێت کە لەسەرما رەقبووبێتەوە، بەڵام ئەوەش دەبێت پزیشکی داد ئاشکرایبکات".