چەوری سەر جگەر یەکێکە لەو حاڵەتانەی بەهۆی ستایلی ژیانی ئێستاوە زۆر دووبارە دەبێتەوە و پیاوانیش یەکێکن لە قوربانییەکانی ئەم نەخۆشییە.
چەوری جگەر دوو شێوەی هەیە لەبارەی هۆکاری توشبوونەوە کە یان بەهۆی زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کهولییەکان یان بەهۆکاری دیکەی وەک خواردنی چەوری و وەرزشنەکردن و جگەرەکێشانەوە دروستدەبێت.
بەگشتی ئەم حاڵەتە چەند نیشانەیەکی هەیە لەوانە( رووتانەوەی قژ، خورانی و سوربوونەویە پێست، سپیبوونی زیادی ناوچاو، کەمبوونەوەی رێژەی تۆو لە پیاواندا، زەردبوونی رەنگی گون بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە هۆڕمۆنیانەی روودەدەن، تێکچوونی سوڕی مانگانە لە ژناندا، زیادبوونی لەپڕی کێش و ئاوسانی سک، تێکچوونی بیرەوەری).
شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری دەدەن لە زوو چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە و بە پێچەوانەوە کاریگەرییەکانی قورستردەبن.
-