هاوسەری ئیمپراتۆری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا

هەمەرەنگ 23/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، توانیویانە هاوسەری (خواکین گوزمان)ی گەورە بەرهەمێنەری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکەن.

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند:" توانیویانە ئێما کۆرۆنێلی هاوسەری خواکین گوزمان ناسراو بە ئەلچاپۆ دەستگیربکەن بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکاندا.

لە راگەیاندنەکەشدا هاتوە کە دەستگیرکردنی ئێما کۆرۆنێڵی تەمەن ٣١ ساڵ لە ویلایەتی ڤێرجینیا بووە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی داڵاس، هەروەها ئەم دەستگیرکردنە دوای دوو ساڵ لە ئامادەبوونی بووە لە پڕۆسەی دادگاییکردنی گوزمانی سەرۆکی پێشوی رێکخراوی سینالوای بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا