سوارێز هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە بەرشەلۆنا ئاشکراکرد

وەرزش 23/02/2021

Alternate Text

لویس سوارێز، یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، دوای تێپەڕینی چەند مانگێک لە دوورکەوتنەوەی لە یانەی بەرشەلۆنا دەڵێت، لە یانەکە دەرکراوە.

لویس سوارێز یاریزانی تۆپی پێی بە رەگەز ئۆرۆگوایی، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ رایگەیاند:" لە بەرشەلۆنا دەرکرام، ئەوان وایاندەزانی، تەمەنم بەرەوگەورەبوون چووە، توانای پێشووترم نەماوە، دەمزانی کە پشتم پێنابەستن، من دەمزانی ئەوان منیان ناوێت".

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا وتی:"من ماوەی شەش وەرز لە بەرشەلۆنا مامەوە، هەموو وەرزێک ٢٠ گۆڵم هەبووە، ژمارەی گۆڵەکانم تەنها لە میسی کەمتربووە، من دەزانم ئاسان نەبووە یاریکردن لە بەرشەلۆنا".

ئاشکراشیکرد:" دەمزانی من ناتوانم لەو یانەیەدان یاری بکەم، بۆیە بە شانازییەوە بڕیارمدا بچمە ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەوە ئەو یانەیە بوو کە خواستم بۆی هەبوو".

بە وتەی سوارێز، گۆڕینی یانەکەی و شاری بەرشەلۆنا و گواستنەوەی ماڵەکەی قورس بووە بە تایبەت لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا