هەیفا وەهبی، بە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی هاوسەری پێشوویی و بەڕێوەبەری کارەکانی بردنەوەی کەیسەکەی تۆڵەی خۆیکردەوە.
بەگوێرەی هەواڵێک کە سایتی ئەلعەرەبییە، بڵاویکردووەتەوە:" دادگای میسر سزای شەش ساڵ زیندانیکردن و قەرەبووکردنەوەی ماددی بەسەر محەمەد وەزیری هاوسەر و بەڕێوەبەری پێشووی کارەکانی هەیفا وەهبیدا سەپاندووە، بە تۆمەتی فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندن.
هەیفا لەبەرامبەر ئەو تۆڵەیەی لە محەمەد وەزیری کردووەتەوە سوپاسی، پارێزەرەکانی کردووە.
لە ئێستادا چەند تۆمەتێکی دیکە ئاراستەی ئەو کەسەیاتەییە کراوە و بەڵام ئەنجامەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە.