پارتی وادەی بەستنی کۆنگرەی نوێی حزبەکەی دیاریکرد

کوردستان 23/02/2021

Alternate Text

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، مانگی ئایاری داهاتوو ١٤هەمین کۆنگرەی حزبەکە ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، فازل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی رایگەیاند:" رۆژی ٢٦ی مانگی ئایاری ئەمساڵ پارتی کۆنگرەی داهاتووی حزبەکەی دەبەستێت".

پارتی یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە رۆژی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە شاری بەغدا بەست و دواهەمین کۆنگرەی حزبەکەش لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٠ لە هەولێر بەڕێوەچوو، بڕیاریش لە ٢٦ ئایاری ئەمساڵ ١٤هەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت.

بە گوێرەی میدیاکانی پارتی بڕیارە حزبەکە لە مانگی پێنجی ئەمساڵ ١٤هەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری دهۆک ببەستێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا