کازمی: رێگە نادەین عێراق ببێتە مەیدانی شەڕی وڵاتانی دیکە

عێراق 23/02/2021

Alternate Text

مستەفا کازمی رایگەیاند، رێگە نادەن عێراق ببێتە مەیدانی شەڕی وڵاتانی دیکە و ئەو هێرشە مووشەکییانەی دەکرێنە سەر ناوەندە دیبلۆماسییەکان هەوڵێکە بۆ رێگەگرتن لە پێشکەوتنی کارەکانی حکومەت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی لەگەڵ وەزارەتەکان رایگەیاند:"ئەو هێرشە مووشەکییانەی ناوە ناوە دەکرێنە سەر ناوەندە دیبلۆماسییەکانی بەشێک لە وڵاتان و بە تایبەت ئەمریکا، هەوڵێکە بۆ رێگەگرتن لە پێشکەوتنی کارەکانی حکومەت و شەرمەزارکردنی، بەڵام هێزە ئەمنییەکان تاوانباران دەستگیر دەکەن و نیشانی رای گشتی دەدەن".
ناوبراو راشیگەیاند:" ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان بەردەوامە و رۆڵی هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم بەشەکانییەوە بەرز دەنرخێنین، کە بەردەوام دژ بە تیرۆرستان دەجەنگن".
ئەم وتانەی کازمی لە کاتێکدایە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هێرشی مووشەکی کرایەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا