سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەلایەن بەشی نەهێشتنی ماددە
هۆشبەرەکانەوە لە قەزای سۆران دەستی بەسەراگیرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی
ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاندووە:" لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی قەزای
سۆرانەوە دەست بەسەر سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری شیشە گیراوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" سێ کەس بە ناوەکانی ( ر، م،
ح ) و ( ر، س، ع ) و ( ع، ب، أ ) بەتۆمەتی هێنانی ماددە هۆشبەرەکە لە
ئێرانەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدەکرێت".