بەرگری تورکیا: وەڵامی "دەستدرێژی" فڕۆکە جەنگییەکانی یۆنانمان دایەوە

جیهان 23/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری تورکی رایگەیاند، وەڵامی "دەستدرێژی" چوار فڕۆکەی شەڕکەری یۆنانمان لە جۆری (F16) بۆ سەر کەشتییەکی گەڕانی تورکیا لە دەریای ئیجە دایەوە.
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا بە ئاژانسی "ئەنادۆڵۆ"ی تورکی رایگەیاند:" فڕۆکە شەڕکەرەکانی یۆنان بەردەوام دەستدرێژی دەکەنە سەر هێزەکانمان و دوایین جاریش دەستدرێژیکردن بوو بۆ سەر کەشتییەکی گەڕانی تورکیا لە سنورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە، کە تێیدا چوار فڕۆکەی جەنگی ئەو وڵاتە بە دووری دوو میل لە کەشتییەکمان نزیک بووەوە".
هاوکات، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد، وەڵامی ئەو فڕۆکە جەنگییانەیان داوەتەوە، بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بۆ شێوازی وەڵامدانەوەکە بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا