بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا و تۆمارکردنی چەندین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لەهەرێم، بەرپرسانی
ئێران بڕیاریاندا بۆ ماوەی دوو هەفتە دەروازەی سنووری باشماخ بەڕووی گەشتیارن
دابخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ئیرنا"ی
ئێرانی بڵاویکردووەتەوە:" بە مەبەستی رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی
کۆرۆنا، بڕیاردراوە لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەروازەی سنووری باشماخ
بەڕووی گەشتیاران دابخرێت".
شایەنی باسە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا
بەهەمان هۆکار هەریەکە لە دەروازە سنورییەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی
دوو هەفتە بەڕووی گەشتیاران داخران، بەڵام جموجۆڵە بازرگانییەکان لەو دەروازانە بەردەوام دەبێت.