هاوڵاتییەک بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بە ١٣ فیشەک لە
ناحیەی خەلیفانی سەر بە پارێزگای هەولێر کوژرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوبات، میدیاکان
رایانگەیاندووە:" هاوڵاتییەک بە ناوی ئیسماعیل خدری تەمەن ٤٠ ساڵ لەناو
ئۆتۆمبێلێکەیدا لە ناحیەی خەلیفان تەقەی لێکراوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" کوژراوەکە پێشمەرگەی هێزی
باڵەک بووە و رووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، تاوانبارەکەش لەلایەن
هێزەکانی ئاسایسی سنوورەکەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا
دەستیپێکردووە".