وەزارەتی پلاندانان شێوازی دابەشکردنی بودجەی پرۆژەکانی ئاشکراکرد

کوردستان 23/02/2021

Alternate Text

وەزارەتی پلاندان ئاشکرایکرد، دابەشكردنی بودجەی پرۆژەكان بە شێوازی ٥٧% بە ٤٣% بووە، بە شێوەیەك كە ٣٤% بۆ هەولێر، ٢٣% بۆ دهۆك و ٤٣% بۆ سلێمانی بووە و لەم كابینەیە پشكی هەڵەبجە لە ٢% بۆ ٣% زیادکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمەوە تاوەكو ئێستا بڕی ٣٦٦ ملیار و ٧٤٩ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكان خەرجكراوە، لەو بڕەش ٥٠% بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بووە".
ئاماژە بەوەشکراوە:" هەر لەكابینەی نۆیەم بڕئ ١٧٣ ملیار دینار بۆ ١١٢ پرۆژە لە سلێمانی خەرجكراوە، نزیكەی ١٠ ملیار دیناریش بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرجكراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" وەزارەتی پلاندانان بەشێوەیەكی سیستەماتیكی كاری كردووە و بەهیچ شێوەیەك ناحەقی لەدابەشكردنی پرۆژەكان نەكردووە ."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا