وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە ئەو
مووشەکانەی لە چەند رۆژی رابردوو ئاڕاستەی هەولێر کران لە ئێران دروستکرابوون و
رادەستی ملیشیا شیعەکانی عێراقی کرابوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١، جۆن کیربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند:"ئێران ملیشاکانی بۆ تێکدانی
ئارامی ناوچەکە بەکاردەهێنێت و ئەو مووشەکانەی چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ئاڕاستەی
هەولێر کران دروستکراوی ئێران بوون و رادەستی ملیشیا شیعەکانی عێراقی کردبوو،
بەڵام ناتوانین پشتڕاستی ئەوە بکەینەوە کە کێ ئەو هێرشانەی ئەنجامداوە و پێویستە
چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆلینەوەکان بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد:"واشنتۆن لەو
ئانگارییە ئەمنییانە ناکشێتەوە کە ئێران بەسەر ناوچەکەی دەسەپێنێت".
شایەنی باسە، رۆژی ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ زیاتر لە ١٠ موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێر کرا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیلەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.