به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به
مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
ئاسایشی سلێمانی١٣ شوێنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی لە گەڕەکی سەرچنار داخست.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١،
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد:" بەهۆی پابەندن نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، هه‌ریه‌كە
له خواردن و خواردنه‌وه‌كانی (ره‌زان، ئه‌وین، ماڵی سێوه، VIP، كه‌رنه‌ڤاڵ
شیراتۆز، سایه گوڵ 2، ئیو، ڤین، شنه، چاینا، بیك سپینده‌ر و چاینینا) به فه‌رمانی
قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە:" لێکۆڵینەوە لەگەڵ خاوه‌نی ئەو شوێنانە دەکرێت و رووبه‌ڕووی رێکكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".