ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی نێوان کازمی و بایدن

عێراق 24/02/2021

Alternate Text

لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، مستەفا کازمی و جۆ بایدن جەختییان لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە کردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١. نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتوین بۆ چەسپاندنی ئاشتی".

هاتووشە:" تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەشمانکرد، رێکەوتوین پێکەوە شەڕی داعش بکەین".

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە کە پێکەوە هەردوولا درێژە بە گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان دەدرێت".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا