دوابەدوای راوەستانی هاتووچۆ لە سنوورەکانی باشماخ و پەروێزخان، کۆنسوڵخانەی
ئێران لە سلێمانی، رایدەگەیەنێت کە لە سبەی پێنجشەممە
پێدانی ڤیزا له کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی رادەگیرێت.
مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە
ماڵپەڕی فەرمی کۆنسوڵخانە لە سلێمانی، رایگەیاند: هۆکاری راگرتنی ڤیزا له کونسولخانەی
کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەهۆی راگرتنی هاتووچۆی گهشتیاری لە سنووری باشماخ و پەروێزخان له سبهینێوە پێنجشهممه ٢٥ی شوبات بۆ ماوهی دوو ههفته دەچێتە
بواری جێبەجێکردنەوە.
لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە کە سنووری هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان بۆ گهڕانهوهی هاوڵاتیانی
عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاتهکانیان کراوه دهبێت هاوکات، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و
هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنوورهکانهوه به رهچاوکردنی پرۆتۆکۆله تهندروستیهکان
بهردهوام دهبێت.
ئەم بڕیارەی کنسوڵخانەی ئێران لەکاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیش
١٣ بڕیاری نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم دەرکرد و داوای لە
هاوڵاتیان کردووە کە پابەندی رێنماییەکان بن و تەندروستی خۆیان و خەڵک بپارێزن.