هاوردەکردنی مریشکی بەستوو قەدەغەکرا

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر، هاوردەکردنی مریشکی بەستوو  و پارچەکانی قەدەغەکرا.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردووەتەوە:" ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی مریشکی هاوردە و بەستوو بەهەموو شێوەیەک لەتەواوی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان".

لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە:" هەفتەی داهاتوودا هەڵمەتێکی راگەیاندن بۆ ناساندنی ستیکەر وبارکۆدی تایبەت لەسەر بەرهەمی سەربڕخانەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا خاوەن دەواجینەکانی هەرێم چەندین جار ناڕەزایەتییان لە دابەزینی نرخی مریشک بەهۆی هاوردەی زۆرەوە راگەیاندبوو.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا