وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا نابێتە هۆی پاراستن لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە بەڕێژەی ١٠٠٪.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا نابێتە هۆی پاراستن لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە بەڕێژەی ١٠٠٪، بەڵکو دەبێت هاوڵاتیان دەمامک ببەستن و خۆپارێزی ئەنجامبدەن".
عهبدولغهنی ئهسهدی، بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی له وهزارهتی تهندروستی و ژینگهی عێراق راشیگەیاند:" ٧٠٪ ڤاکسینی جیهان لەلاین ١٠ وڵاتەوە کۆنتڕۆڵ کراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ نەبوونی دادپەروەری لە دابەشکردنی ڤاکسینەکەدا، لەبەرئەوەی لە جیهاندا ١٣٠ وڵات هەیە کە تا ئێستا ڤاکسینەکەیان پێنەگەیشتووە".
وتیشی:" هەمووان دەیانەویت ئەم دۆخە کۆتایی پێبێت، بەڵام ئەوە تەنها بە دوو مەرج دەبێت؛ ئەویش بەستنی دەمامک و خۆپارێزی و دوور بوون لەکۆبوونەوەی جەماوەرییەکانە".