وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رەتیدەکاتەوە، هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە سلێمانی تۆمارکرابێت و جەختلەوەدەکاتەوە، هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردووە.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون یان گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی نییە".
ئاشکراشیکرد:" لەنەخۆشخانەکاندا تەنها ٢٧ توشبوو ماون و رێژەکە بەرزنەبووەتەوە".
سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەوە نوێیەکەی کۆرۆنا یاد نەقشبەندی وتی:" هەموو ئامادەکارییەکی تاقیگەیی بڵاوکردنەوەی رێنمایی خۆپارێزیکراوە، کیتی پشکنینەکانیش گەیشتوون".