سەرۆکی ئەرجەنتین فڕۆکە تایبەتییەکەی لیۆنێل میسی بەکرێ دەگرێت و گەشتێکی بۆ مەکسیک پێدەکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە:"ئەلبەرتۆ فیرناندیز، سەرۆکی ئەرجەنتین فڕۆکە تایبەتییەکەی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی بەکرێ گرتووە و گشتی بۆ وڵاتی مەکسیک پێکردووە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی یادی دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە".
راۆژنامەکە ئاشکرایکردووە:" فڕۆکەکە بەبڕی ١٦٠هەزار دۆلار بۆ ماوەی چوار رۆژ بەکرێ گیراوە".
نرخی فڕۆکەکەی میسی ١٥ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و لەساڵی ٢٠١٨ەوە کڕیویەتی، شوێنی ١٦ سەرنشین و تاقمی فڕۆکەوانی هەیە.