چەند کەسێک لە هۆزی بڵباس هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە رانیە

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ، چەند کەسێک لە هۆزی بڵباس بە چەک هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە و کارمەندێکیان بریندارکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، دوای ئەوەی سوارە ئاغا، سەرۆک هۆزی بڵباس کۆچی دوایی کرد، بەیانی ئەمڕۆ چەند کەسێک لە هۆزەکە هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەو کەسانە بە چەک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن کردووە، هەروەها یەکێک لە کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکەشیان بریندارکردووە.

لە میانەی بەدواداچوونەکانی BMC، هەر یەک لە پۆلیس و تەندروستی رانییە رەتیانکردەوە لێدوان بدەن و هیچ جۆرە زانیارییەکانیان ئاشکرانەکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا