دوایین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی سێ مووچە بۆ بەشێک لەهێزەکانی پێشمەرگە

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوبات، بەهۆی بێبەشکردنیان لە وەرگرتنی سێ مووچە بەیەکەوە بێ لێبڕین، ژمارەیەکی زۆر لە پێشمەرگەی لیوای ١٢ی لە دهۆک گردبوونەوەیەکی نارەزایەتییان ئەنجامدا وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت، قسەیان لەگەڵ ئەمریکییەکان کردووە و داواکەیان بەهەند وەرگیراوە.

میران بەکر، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە بە BMC راگەیاند:"داوایان لە ئەمریکییەکان کردووە، سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لەو سێ مووچەیە سوودمەند بن ئەوانیش داواکەیان بەهەند وەرگرتووە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا:" هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ش فەرماندەی خۆیان هەیە دەتوانن داوا بکەن و لەو بڕە پارەیە سوودمەند ببن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا