کەرکوک ..١٥ حاڵەتی گوماناوی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک رایدەگەیەنێت، ١٥ حاڵەتی گوماناوی کۆرۆنای نوێ لە شارەکە تۆمارکراون کە تەمەنیان لەنێوان سێ بۆ ١٦ ساڵاندایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوبات، نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک بە BMC راگەیاند:" ١٥ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە گومان دەکەین کۆرۆنای گۆڕاو بن، بەڵام بەهۆی ئەو جۆرە پشکنینەمان نییە تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە".

ئاشکراشیکرد:" تەندروستی نەخۆشەکان جێگیرەو  تەمەنیان لەنێوان سێ بۆ ١٦ ساڵیدایە و لەماڵەوە کەرەنتین کراون".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا