هاوڵاتیانی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

عێراق 24/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بەغدا بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، هاوڵاتیانی بەغدای پایتەختی عێراق بۆ مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە خۆپیشاندانەکەدا هاوڵاتیان داوایان دەکرد نرخی دۆلار بۆ ١٢٠ هەزار دینار کەمبکرێتەوە، هەروەها یەکێکی دیکە کە داواکارییەکان دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بوو، کە بە گەندەڵ و بڕینی قوتی هاوڵاتیان تۆمەتباریان دەکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆتا مانگی ساڵی روبردوودا حکومەتی ناوەندی بڕیاریدا نرخی دۆلار بە دینار بەرزبکرێتەوە و بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک ١٤٥ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەربگیردرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا