دوو ژنە تیرۆرست دەستگیرکران

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

فەرماندەی پۆلیسی حکومەتی فیدڕالی رایگەیاند، لە کەرکوک سێ تیرۆرستیان دەستگیرکردووە کە لە دوو ژن و پیاوێک پێکهاتوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، فەرماندەی پۆلیسی حکومەتی فیدڕاڵی لە کەرکوک رایگەیاند:" دوای بەدواداچوونی ورد و لێکۆڵینەوە، توانیویانە سێ کەس دەستگیربکەن کە ئەندامی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بوون.

ئەوەش هاتوە کە ئەو سێ کەسە لە دوو ژن و پیاوێک پێکهاتوون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و بەپێی ماددەکانی ١ و ٤ لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە تیرۆر دەستبەسەرن، لە ئێستادا رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ گرتنەبەری رێککارە یاساییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا