لە شەڕی دوو دراوسێدا لە شاری هەولێر بەهۆی شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێلەوە کەسێک برینداربوو.
پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:" پاش ئەوەی بە بوونی شەڕەتەقەیەک لە نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی (کوران) ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کەوا کێشەکە لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بووە".
ئاشکراشیکرد:" کەسێک بە ناوی (ع.م.ح) پیشە کاسب، بە کلاشینکۆف تەقەی کردووە و کەسێکی بە ناوی (سەردار ڕەسوڵ عوسمان) بریندارکردووە".
جەختیلەوەشکردەوە:"تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیرکرا و رادەستی بنکەی پۆلیسی کوردستان کرا".