١٠٠ ملیۆن دینار دەدرێتە ئەم کەسانە

ئابوری 24/02/2021

Alternate Text

کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کرێچێتی، ١٠٠ ملیۆن دینار دەدەنە هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق رایگەیاند:" بە قەرزی درێژخایەن بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار دەدەنە هاوڵاتیان، ئەویش بەمەبەستی کڕین یاخوود دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون".

ئەوەش هاتووە، قەرزەکە هەموو هاوڵاتییەکی عێراقی دەگرێتەوە، بەڵام بە میکانیزمی جیاواز، ئەو کەسانەی فەرمانبەرن دەتوانن لە گەڕەکەکاندا یەکەی نیشتەجێبوون دروستبکەن، ئەوانەشی کە فەرمانبەر نیین دەتوانن لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون یەکەی تایبەت بە خۆیان دابین بکەن، ئەوکات بانکەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان مامەڵەدەکەن.

لەبارەی بڕی قەرزەکە، روونکراوەتەوە کە بەپێی پێویستی دەبێت، واتە ئەگەر هاوڵاتی بڕێکی کەمتر لە ١٠٠ ملیۆن دیناری پێویست بوو ئەوا دەتوانێت ئەو بڕە وەربگرێت، بەڵام زۆترین بڕی قەرز ١٠٠ ملیۆن دینار دەبێت، کە بۆ هەر بڕە قەرزێک بڕی ٤٪ی دەچێتە سەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا