نێچیرڤان بارزانی: خوازیاری پەیوەندییەکی تەندروستین لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماتیو تووڵەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک.

لەو بارەیەوە نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق تاوتوێکران و خەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هەرێم و ئەمریکا کرایەوە".

لە هەمانکاتدا باڵیۆزی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند:" ئەمریکا پابەندە بە بەردەوامدان بە دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراقدا، سەرۆکی هەرێمیش جەختی لە گرنگی بەم پەیوەندییانەدا".

هەر لە میانەی ئەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" خوازیارى پەیوەندییەکى تەندروست و کاران لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق و ئامادەن کێشەکان لەسەر بنەماى دەستوور چارەسەر بکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا