وتەبێژی حکومەتی هەرێم وردەکاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاشکراکرد

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، پڕۆژەیاسای کارەبا پەسەندکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:' لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، پڕۆژەیاسای وەزارەتی کارەبا پەسەندکرا".

لەبارەی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، وتیشی:" گفتوگۆکان لە دۆخێکی ئەرێنیدان و ئەو پابەندییانەی لەسەر هەرێمن ئێمە جێبەجێیان دەکەین".

روونیشیکردەوە" هەرکاتێک پێویست بێت شاندی دانوستانکار دەگەڕێتەوە بەغدا، لە ئێستاشدا زۆرینەی وەزارەتەکان داتای خەرجییەکانیان ناردووە و پێشبینی دەکەم لە ١٠ رۆژی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەبێت".

ئاشکراشیکرد:" حکومەتی هەرێم لەگەڵ لامەرکەزییەتی تەواوتیدایە لەسەرجەمی هەرێم بەهۆی ئەوەی لە بەرژەوەندی خەڵکدایە"

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا