عێراق ئامادەکاری بۆ میوانە چاوەڕوانکراوەکەی دەکات

عێراق 24/02/2021

Alternate Text

لە زۆربەی شەقامەکانی چەند شارێکی عێراق دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە پاپای ڤاتیکان لە مانگی داهاتوودا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوبات، میدیای فەرمی عێراق رایگەیاندووە:" لە شارەکانی عێراق ئامادەکاری تەواو بۆ پێشوازیکردن لە پاپا فرەنسیس لە ٥ی ئاداری مانگی داهاتوودا".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" زۆربەی شەقامەکانی عێراق بە چەندین کاری هونەری و وێنەی کێشراو لە پێشوازی پاپا فرەنسیسدا ڕازێندراونەتەوە ".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە ٨ی ئەم مانگەدا پاپا رایگەیاند، مانگی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ عەلی سیستانی رێبەری باڵای شیعەکان کۆدەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا