شێخ جەعفەر: تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەگەڵ یەکگرتنەوەی پێشمەرگە نین

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاندووە، تا ئێستا سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی لەگەڵ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە نین و ئەمریکاش تەنها هاوکاری ١٤ لیوا دەکات.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٤ی شوبات، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە:" سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی تائێستا بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە رەزامەندنین و ئەمریکاش تەنها هاوکاری ١٤ لیوای هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات".
ناوبراو باسیلەوەشکردووە:" بەفشاری ئەمریکا سێ موچە بەسەریەکەوە بە ١٤ لیوا هاوبەشەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت و لە ئێستادا چوار وڵات چاکسازی لە ریزەکانی پێشمەرگە دەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا