یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی یاریزانی یانەیەکی ئیتاڵی دەربڕی

وەرزش 24/02/2021

Alternate Text

بەهۆی کۆچی دوایی "ویلی براسیانۆ تابی" یاریزانی یانەی ئەتلانتای ئیتالی، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشکرایکرد، پێش دەستپێکردنی یاری داهاتووی ئەو یانەیە بەرامبەر بە ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، وەک رێزێک بۆ ئەو یاریزانە کۆچکردووە، خولەکێک بە بێدەنگی رادەوەستن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی ئەو یاریزانە کۆچکردووەی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی:" بەهۆی کۆچی دوایی ویلی تابی، یاریزانی ئەتلانتا، هەمووان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەست بە دڵتەنگییەکی زۆر دەکەین و وەک رێزێکیش بۆ ئەو یاریزانە لە یاری ئەمشەوی نێوان ئەتلانتا و ریال مەدرید خولەکێک بە بێ دەنگی رادەوەستین".
شایەنی باسە، دوێنێ سێشەممە، یانەی ئەتلانتای ئیتالی گیانلەدەستدانی ویلی تابی، یاریزانی تەمەن ٢١ ساڵانی یانەکەی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی چگەرەوە راگەیاند.
ئەو یاریزانە لە ساڵی ٢٠١٩ روویکردە ریزەکانی ئەتلانتا و لەگەڵ یانەیەکەی نازناوی پاڵەوانی خولی تۆپی پێی ئیتالیای بۆ خوار تەمەن ١٩ ساڵان بەدەستهێنا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا