وەزیری دارایی باس لە کەمکردنەوەی رێژەی لێبڕینی موچە دەکات

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

ئاوات شێخ جەناب ئاشکرایکرد کە داهاتی بەردەستی حکومەتی هەرێم زیادیکردووە و ئەگەر داهاتەکە زیاتر بێت رێژەی لێبڕین موچەش کەمدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" ئێمەش لە ئەنجومەنی وەزیران رەخنەمان لە سیاسەتی نەوتی هەرێم هەیە و پێویستە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتی و خەرجییەکان بکرێت".
ناوبراو راشیگەیاند:"بۆ یەکەمین جار داهات و خەرجی و قەرزی نەوت بە شەفافی دێتە نێو پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێمی کوردستانەوە، پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و لەنێوشیاندا جاکسازی لە گەندەڵی".
لەبارەی هەنگاوەکانی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق وەزیری دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەشکرد:"هێشتا لایەنە شیعەکان لەسەر هەڵوێستی کۆتایی بەرامبەر بە پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق رێککنەکەوتوون و یەک هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکانیش لە عێراق روڵێکی باشی هەبووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا