لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو
لە عێراق وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لێدوانی
جیاواز لەبارەیەوە دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوبات، د. سەباح
هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە پەیامنێری BMC راگەیاند:" تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون
بە کۆرۆنای گۆڕاو لە سلێمانی تۆمار نەکراوە".
هەر لەوبارەیەوە، د. هێرش سەید سەلیم، جێگری
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باسیلەوەکردووە:" یەک رۆژە کیتی پشکنینی
ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاویان پێگەیشتووە و هیچ حاڵەتێکیان پێ تۆمارنەکردووە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی سێشەممە ٢٣ی
شوبات، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەو حاڵەتانەی رۆژانە
تۆمار دەکرێن زۆربەیان توشبوی زنجیرەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنان.
هاوکات، ئەو ئامارانەی رۆژانە وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوی دەکاتەوە وەک لەسەر راگەیەندراوەکە نوسراوە ئاماری کۆرۆنای نوێیە.