بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی کۆرۆنای گۆڕاو لە پارێزگاکە دەدات

کوردستان 24/02/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە پارێزگاکە تۆمارنەکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری BMC رایگەیاند:" تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، توشبوونی منداڵانیش بە کۆرۆنا ئاساییە و لە شەپۆلەکانی رابردووی ئەو ڤایرۆسەش منداڵان توشبوون".
ناوبراو راشیگەیاند:" لە ئێستادا لە هەریەکە لە نەخۆشخانەکانی شەهید هێمن و عەلی ناجی نمونە بۆ پشکنینی ئەو ڤایرۆسە وەردەگرین و لە ئایندەیەکی نزیکدا کلینکێکی دیکە بۆ ئەو مەبەستە دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەراورد بە ساڵی رابردوو ئێستا تواناکانمان زۆر باشترە و دەتوانین رۆژانە دوو هەزار پشکنین ئەنجام بدەین".
ئەوەشیخستەڕوو:" هێشتا هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێم لە ئاستی پێویستدا نییە و تاوەکو ئێستا حکومەت لە بودجەی ٢٠٢١دا هیچ پارەیەکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخاننەکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا