نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵێکدا تۆمارکرد

ئابوری 24/02/2021

Alternate Text

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٦.٢١ دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "IVESTING"ی تایبەت بە ئابووری و وەبەرهێنان ئاشکرایکرد:" نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ٢.٦٢٪ بەرزبووەوە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦.٢١ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی "رۆژهەڵاتی تکساس"یش بە رێژەی ٢.٥٠٪ بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٣.٢٣ دۆلار فرۆشرا".
کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودیەوە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن، شارەزایانیش پێشبینی دەکەن لە ماوەکانی داهاتوودا نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

مێرمنداڵێک لە رووباری سیروان خنکا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا