شارەزایانی بواری تەندروستی لە بارەی زۆر
خواردنی فستق هۆشداری دەدەن بەوەی چەندین زیانی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی شوبات، پێگەی "
بوڵد سکای "ی تایبەت بە بواری پزیشکی شەش زیانی زۆرخواردنی فستقی
بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە:"سەرەڕای هەبوونی چەندین سودی تەندروستی لە پێکهاتەی
فستقدا، بەڵام زۆر خواردنی چەندین زیانی هەیە".
زیانەکانی زۆر خواردنی فستق...
1-بە هۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆر لە کالۆری دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش
2-دەبێە هۆی توشبوون بەچەند نەخۆشییەک لە گەدە و کۆڵۆن
3-دەبێتە هۆی دروستبوونی بەکتریای سالمونیلا کە هۆکارە بۆ زوو پیر بوونی مرۆڤ
4-دەبێتە هۆی درووستبوونی چەند خانەیەکیی شێرپەنجەیی لە جەستەدا
5-دەبێتەوە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و دروستبوونی کێشە بۆ دەمارەکان
6-بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆم تێیدا دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە