نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئیسرائیل دەکات دەستبەجێ کاری روخاندنی ماڵی و
موڵکی فڵەستینییەکان رابگرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، فلین هاستینگەرز، رێکخەری مرۆیی بۆ خاکی
فلەستین رایگەیاند:" بە پێی رێککارە خۆچێیەکانی ئیسرائیل، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ماڵ و حاڵی خێزانە فڵەستینییەکان لە کۆمەڵگەی (حمصة البقيعة) روخاندووە".
ناوبراو
راشیگەیاند:" سەرباری داواکاری بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی ئەو
کردەوانە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دەستیان
بەسەر سەرجەم چادر، پێداویستی، تانکی ئاو و ئالیکی ئاژەڵی دانیشتوانی
ئەو ناوچانەدا گرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەو کردەوانەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دژ بە
دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئەنجامی دەدەن، هەوڵێکە بۆ پرۆسەی راگواستنیان لەو
ناوچانە".