بایدن لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا ریکۆردێکی نوێی شکاند

جیهان 25/02/2021

Alternate Text

جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا لەماوەی وەرگرتنی دەسەڵاتەکەی ریکۆردێکی نوێی بەهۆی بڕیارە خێراکانییەوە تۆمارکرد.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەماوەی ٣٤ رۆژی دەسەڵاتەکەیدا ٤١ فەرمانی دەرکردووە، بەمەش بووە یەکەمین سەرۆک لەو ماوە کەمەدا ئەو فەرمانانە دەربکات.

لەو ژمارە زۆرەی بڕیارەکانی بایدن، ٢٠ بڕیاریان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بوون و پێشبینیش دەکرێت، لە مانگی داهاتوودا بڕیاری زیاتر بەمەبەستی خێراترکردنی کوتانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربکات.

لەهەمانکاتدا جۆرج بوشی سەرۆکی پێشووتر بووە یەکەمین سەرۆک کە کەمترین بڕیاری لەو ماوەیەدا دەرکردووە و تەنها حەوت بڕیار بووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا