ژمارەیەک رێکخراوی مەدەنی لە شاری سلێمانی
لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق یاداشتێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی
سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزخانەی وڵاتان کرد و داوا دەکەن بە وردی
چاودێری پرۆسەکە بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١، ژمارەیەک
رێکخراوی مەدەنی لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری BMC ئامادەی بوو، رایانگەیاند:" بۆ ئەوەی هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشووی عێراق
ساختەکاری لە پرۆسەکە نەکرێت، داوا دەکەین ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە
یەکگرتووەکان رەزامەندی لەبارەی داوایەکی حکومەتی عێراق بۆ چاودێریکردنی
هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەربڕن، کە بڕیارە کە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ
بەڕێوەبچێت".
هاوکات، داواشیان لە باڵیۆزخانە و قونسڵخانەی
وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد ئەوانیش چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی
عێراق بکەن، لەبەر ئەوەی بڕیاری بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە بە خوێنی دەیان
خۆپیشاندەر لە عێراق و هەرێمی کوردستان دراوە".