دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی بودجەی ئەمساڵی عێراق بە چی گەیشتووە؟

عێراق 25/02/2021

Alternate Text

سەرباری تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر وادەی دیاریکراو بۆ پەسەنکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا دوایین وادە بۆ پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیە دیاری نەکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" تاوەکو ئێستا پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق یەکلایی نەکراوەتەوە و هێشتا چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی لایەنە شیعەکانین، دیاریش نییە کەی ئەو پرۆژە یاسایە لە پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە".

ناوبراو راشیگەیاند:"هەرچەندە دواکەوتنی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە گرفتێکی یاسایی دروست ناکات و لە حاڵەتی پەسەندنەکردنی بە هەمان بودجەی ساڵی پێشوو کار دەکرێت، بەڵام پێویستە هەموو ساڵێک پێش چوونە نێو ساڵێکی نوێوە پرۆژەی ساڵی داهاتوو پەسەند بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد:"پەسەندنەکردنی بودجە کاریگەری نەرێنی دەبێت و دەبێتە هۆی پەککەوتنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لەو ساڵەدا".

شایەنی باسە، بەربەستی سەرەکی بەردەم دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی ئەمساڵی عێراق رێکنەکەوتنی شاندنی حکومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە لەبارەی چۆنییەتی رادەستکردنی نەوتی هەرێم، هەرچەندە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لەسەر رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم و نیوەی داهاتە نانەوتییەکان بە بەغدا رێککەوتوون، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر ئەو بڕگەیە لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ عێراق نەگەیشوون بە رێککەوتن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا