ئاڵیسۆن پیکەر،
گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و بە رەچەڵەک بەرازیلی بە بیستنی هەواڵی خنکانی
باوکی لە کاتی مەلەکردنی لە یەکێک لە بەنداوەکانی نزیک لە ماڵەکەی توشی شۆک بوو.
دەزگا ئەمنییەکانی
بەرازیل لە شاری لافراس دو سولرۆیترتز ئاشکرایانکرد:" دوا نیوەڕۆی دوێنی
باوکی ئاڵیسۆن کە تەمەنی ٥٧ ساڵان بووە، لە کاتی مەلەکردن لە یەکێک لە
بەنداوەکانی نزیک لە ماڵەکەی خۆیدا لە باشوری بەرازیل خنکا و تەرمەکەشی لەلایەن تیمە
تایبەتەکانەوە لە کەناراوەکانی بەنداوەکە دۆزرایەوە".
هاوکات، دەزگا
ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بە دووری دەزانن کە رووداوەکە تاوان بێت و سەرجەم ریککارە
پێویستییەکانیشیان بۆ رادەستکردنی تەرمی ئەو کەسە بە کەسوکارەکەی ئەنجامدا.
شایەنی باسە، پیکەر لە
ساڵی ٢٠١٨ روویکردە ریزەکانی لیڤەرپوول و لەگەڵ ئەو یانەدا نازناوەکانی خولی پاڵەوانییەتی
تۆپی پێی ئەوروپا و خولی ئینگلیزی بەدەستهێنا.