جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دادەبەزێتەوە؟

ئابوری 25/02/2021

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عێراق رەتیدەکاتەوە، جارێکی دیکە حکومەتی عێراق نرخی دیناری عێراقی بەرزبکاتەوە و ئاشکراشیدەکات هەوڵدەدرێت لێکەوتەکانی کەمبکرێتەوە.

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری کورد لە بەغداد بڵاویکردووەتەوە:" کۆبونەوەیەک لەبەغدا بە سەرپەرشتی وەزیری دارایی کراوە بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ (لێکەوتەکانیی) گۆڕینی نرخی دراوی عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی".

باسیلەوەشکردووە:"گۆرینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لێکەوتەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بە گوێرەی بەدواداچونی ئێمە ئەو کۆبونەوەیەی وەزارتی دارایی بۆ دراسەکردن و دزینەوەی رێگاچارەی کەمکردنەوەی ئاسەوار و لێکەوتە سلبیەکانی ئەو گۆڕانکارییەیە نەک گۆڕینی جارێکیتری سعری سەرفی دینار بەرامبەر دۆلار".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا