گردبوونەوەی ناڕەزایی لە سلێمانی دەستیپێکرد

کوردستان 25/02/2021

Alternate Text

کەمێک بەر لە ئێستا گردبوونەوەی ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستگیرکراوانی بادینان، لەبەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و پەرلەمانتار لە شاری سلێمانی دژ بە سزادانی بەشێک لە دەسگیرکراوانی بادینان گردبوونەوە و داوا دەکەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێم پێداچوونەوە بە بڕیاری سزادانی ئەو دەسگیرکراوانە بکات.

ئاماژەیان بەوەشکرد:"ئەو حاڵەتانە کاریگەری نەرێنی دەخەسەر ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و شکۆی دادگان دەخاتە ژێر پرسیارەوە".

ئەوەشیانخستەڕوو:" دەبوو دادگاییکردنەکە لە شاری دهۆک بەڕێوەبچووایە و سزادراون لە ژێر فشاردا دادگایی کراون و حزب دەستی لە بڕیارەکانی دادگا هەبووە".

نوێدەکرێتەوە..

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا