وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە توشبوون و مردنیش بەو هۆیەوە بەرەو بەرزبووەنەوە چووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی شوبات، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە: "لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ١٩٩ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
ئاشکراشیکردووە: "٩٧ کەس چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە".